قوباد تاڵەبانی: كاك نەوشیروان سیاسییەكی دەگمەنە لە مێژووی گەلی كورددا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كاك نەوشیروان، ناوێكی هەمیشە زیندوو و سیاسییەكی دەگمەنە لە مێژووی گەلی كورددا

دەقی پەیامەكەی قویاد تاڵەبانی:

لەساڵیادی كۆچی كاكە نەوەدا

كاك نەوشیروان، ناوێكی هەمیشە زیندوو و سیاسییەكی دەگمەن لە مێژووی گەلی كورددا، ئەو لە یەك كاتدا لە چەندین كایەی جیاوازدا دیار و هەڵكەوتوو بووە. هەم لە بوارە مەیدانییەكەی سیاسەتدا؛ كەسێكی بەتواناو شارەزا بوو، هەم لە بواری تیۆرییشدا؛ لێهاتوو و خاوەن بیرێكی دەگمەن بوو. خوێندەوار و رۆشنبیر، ئازا و چاونەترس بوو.

هەمووان شایەتی ئەوە دەدەن كە؛ هەوڵ و تێكۆشانەكانی كاك نەوشیروان، تەنها لەپێناو كورد و كوردستاندا بوو. بۆیە هەر كوردێك لە هەر شوێنێك بێت و لەسەر هەر بیروباوەڕێك و ئایدۆلۆژیایەك بێت، كاكە نەوە لەیاد ناكات. هەموو كات ناوی لە مێژووی نەتەوەكەماندا، درەوشاوەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا