منداڵانی عێراق رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

نوسینگەی یونیسێف لە عێراق رایگەیاند، منداڵان و هەرزەکاران لە هەموو چینەکانی دیکە زیاتر رووبەڕووی مەترسییەکانی هەژاری دەبنەوە لە ئەنجامی ڤەیرۆسی کۆرۆنا بەجۆرێک ٪٤٠ی منداڵان لە عێراق لە دۆخی مەترسیداردان.

لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هاتووە، ژمارەی ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی دووچاری مەترسی هەژاری و لەدەستدانی مافەکانیان دەبنەوە زیادیکردووە و لە هەر پێنج منداڵێک دووانیان لە مەترسیدان.

بەپێی بەیاننامەکە، هۆکارەکانی هەژاری جگە لە کۆرۆنا، بریتین لە بێکاری و فشاری دارایی بەردەوام لەسەر خێزانەکان و بێبەشبوونیان لە خوێندن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، عێراق یەکێکە لە ئەندامانی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ ئەوەش بەو مانایە دێت پابەندە بەوەی هەموو منداڵێک تەواوی مافەکانی پێبدرێت.

لە گرنگترین مافەکانی منداڵان بریتین لە مافی تەندروستی، ئەمنی، ئازادی، خوێندن، ئاوی پاک و یاریکردن، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە ژمارەی ئەو کوڕ و کچانەی وردە وردە ئەم مافانە لەدەست دەدەن بەڕێژەیەک زیاد دەکەن کە بوونەتە دڵەڕاوکێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا