دوایین ئاماری كوژراوو بریندارو ئاوارەی شەڕی سوودان بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا تا ئێستا، 676 كەس كوژراون و پێنج هەزار و 576ی دیكەیش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە 936 هەزار كەسی دیكەیش ئاوارە بوون.

نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا كە بۆ یەك مانگ لە خەرتوومی پایتەختی دەورووبەری بەردەوام بوو، 676 كەس كوژراون و پێنج هەزار و 576 دیكەش برینداربوون.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیی و رێكخراوەی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان رایانگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە 15ی نیسانی رابردووەوە تا ئا ئێستا، 736 هەزار و 200 كەس لە ناوخۆی سوودان ئاوارە بوون، هەروەها 200 هەزار كەس ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی سوودان بوون.

رۆژی 15ی نیسانی رابردوو لە خەرتوومی پایتەخت و شارەكانی دیكەی سوودان، پێكدادان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.

ئەو پێكدادانانەیش لە دوای ئەوە هات كە ماوەی چەند مانگێكە مشتومڕی گەرم لە بارەی ئەو چاكسازییە سەربازییە بەردەوامە كە تیایدا داوا دەكرێت هێزەكانی پشتیوانی خێرا بەتەواوی ببنە بەشێك لە سوپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا