سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی خۆپیشاندانەکەی بەغدا بڕیارێکی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەربارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا ڕێنمایی دەرکرد بۆ ئەو یەکە سەربازیانەی ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندەرانیان لە ئەستۆیە.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی ئایار، سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی دەرکردووە، کە ئەو هێزەی ئەرکی پاراستی خۆپیشاندەرانی بەغدای پێسپێردراوە هیچ جۆرە چەکێکیان پێنەبێت و دووبکەونەوە لە ئەنجامدانی توندوتیژی.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیران هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە هاوکاری و هەماهەنگیەکی باش لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و توندوتیژی بەکارنەهێنن.

لەکاتێکدا، ئەمرۆ لەسەنتەری شاری بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای هاوسەنگی و هەموارکردنەوەی موچەیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا