هەینیە و دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی رووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ هەینی ، 8ـی کانوونی یەکەمی 2023، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 156 هەزار و 450 دیناری عێراقی.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو نزیکەی هەزار و 200 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک دابەزیووە.

زیاتر لە ساڵێکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی بەرامبەر بە دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا بەهای دۆلار لەبەرزیدا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا