ئاماری كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێم راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی گشتی هەرێمی كوردستان ئاماری رووداوەكانی ساڵی 2020 ی بڵاو كردەوە بەپێی ئامارەكەش ئەمساڵ 257 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن تۆمار كراون، بەجۆرێك زۆرینەی حاڵەتەكان لەسنوری پارێزگای هەولێر بوون.

بەپێی ئامارەكە، لەمساڵدا 2020 لە كۆی ئەو 257 حاڵەتە 65 حاڵەت لە هەولێرو 61 حاڵەت لە دهۆك و 50 حاڵەتیش لە سلێمانی تۆمار كراوە.

كارزان ئەمیر غەفوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گشتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، زۆربەی حاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتن كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆری حاڵەتەكان لەسنوری پارێزگای هەولێر ئاساییە لەبەرئەوەی پایتەختی هەرێمی كوردستانە و ژمارەی گەشتیارو سەردانكەرانی زیاترە.‌

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەڵەبجە كەمترین حاڵەت هەبووە كە تەنها چوار حاڵەت بووە، لە گەرمیانیش 19 حاڵەت و لە دەڤەری راپەڕینیش 26 حاڵەت هەبووە، هاوكات لە سۆران و دەوروبەریشی 32 حاڵەت تۆماركراوە.

ساڵی رابردووش لە هەرێم 260 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن تۆماركران بەشێك لە توێژەرانی كۆمەڵایەتیش قەیرانی دارایی و خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان بەهۆكارێكی سەرەكی رووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێم دەزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا