پۆڵه‌تیك پرێس
كۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ئاشكرایكرد، بۆ مانگی رابردوو كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی بواری نه‌وتی هندستان كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراق بوون و زۆرترین نه‌وتیان كربووه.
كۆمپانیای سۆمۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدابڵاویكرده‌وه، كۆمپانیا هندییه‌كان به‌راورد به كۆمپانیا جیهانییه‌كان كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراق بوون، به‌جۆرێك له كۆی 32 كۆمپانیای تایبه‌ت به‌كڕینی نه‌وت له ئاستی جیهاندا هه‌شت كۆمپانیایان كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی بواری نه‌وتی هندستان بوون دوای ئه‌ویش چین دێت چونكه شه‌ش كۆمپانیای چینییش كڕیاری نه‌وتی عێراق بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سۆمۆ، دوای هندستان و چین، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور، یۆنان، مالیزیا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، میسر، ئیسپانیا و توركیا كریاری نه‌وتی عێراق بوون.