پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی جەژن، لە شەقامی سالمی سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و زیان بەر کۆشک و کەپر و شوێنکاری چەند هاوڵاتییەک لەنزیک شوێنی ڕووداوەکە کەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ڕووداوەکە نەهاتووەتەئاراوە.
دوابەدوای ڕووداوەکەش تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، چوونە شوێنی رووداوەكە و رێكاری پێویست گیرایەبەر.