بەرپرسێکی داواکراوی داعش دەستگیر کرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی حکومەت لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ڕێکخەری ویلایەتی باکوری عێراق، ڕێکخەرێکی نێوان داغشیان دەستگیرکرد.

لە بەیاننامەیەکدا، بریکاری دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی ڕایانگەیاند، توانیویانە دوو کەس دەستگیر بکەن، یەکێکیان ئەفسەرێکی ئەمنی ناوچەی باکوری عێراق بوو بە ناوی ئەبو ئیبراهیم دابیق، ئەوی دیکەشیان بەرپرسی ڕێکخەری نێوان سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش بوو.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەبو ئیبراهیم دابیق، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق داواکراوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دەستگیرکراوەکە بەرپرس بووە لە پێکهێنانی ئەو مەفرەزانەی بەمدواییانە لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار دەستگیرکراون و مەفرەزەیەکی دیکەش کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران و نیازی تەقینەوە و پلاندانانیان بۆ کوشتن هەبووە لەنێو هەرێمی کوردستاندا”

ڕوونیشیان کردەوە دەستگیرکردنەکە، ماوەی مانگ و نیوێکی پێچووە، هەوڵێکی مەیدانی زۆر ئەنجامدراوە بۆ دەستگیر کردنی، هاوسەری ژنێک بووە کە چەک و تەقەمەنی گواستۆتەوە بۆ هەولێر

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک