پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 100 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمڕۆ نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕوونیکردەوە حکومەتی عێراق بەجدی کار لەسەر بابەتی دۆلار دەکات و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا نرخەکەی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.