زیاد جەبار: هیوادارین كۆتایی بە حوكمی تاك لایەنە بهێندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئێمە وەك یەكێتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین كە ڕێككەوتنێكی بەهێز لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بكڕێت سەبارەت دۆسیەی نەوت، بەڵام بەهۆی ململانێی سیاسی و بەرژەوەندی حزبێكی دیاریكراو ڕێگری كرا لەوەی ڕێككەوتن ئەنجامبدرێت، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس، حكومەتی هەرێم ناچاربوو بەشێوەیەكی بێ هێز ئەو ڕێككەوتنە ئەنجامبدات.

زیاد جەبار وتیشی: ئەو ڕێككەوتنە جێگەی دڵخۆشیە چونكە دەبێتەوە هۆی ئەوەی داهاتی نەوت بەشێوەیەكی شەفافانە ئاشكرابكرێت و بەیەكسانی بۆ مووچەی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێت، هەروەها كۆتایی بەم نادادپەروەریەی ئێستا دەهێنێت كەلەنێوان شارو شارۆچكەكانی هەرێم دەكرێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆئەوەشكرد: هیوادارین لەمڕۆ بەدواوە كۆتایی بەحكومڕانی تاك لایەنە بهێنرێت، كەلەلایەن كەسێكەوە ئەنجامدەردێت بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆی و حزبەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا