نرخی لیرەی توركی هاڕەی كرد

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی لیرەی توركی بەرێژەی لەسەدا 16 دابەزینی تۆماركرد، كە ئەوە شۆكێكی گەورەی لەبازاڕەكانی توركیا دروست كردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی لیرەی توركی بەرێژەی 16 لەسەدا دابەزیوەو هەر دۆلارێك بەرانبەر 8.4 لیرەی توركی بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەینی رابردوو، نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكی بە 7.2185 لیرەی توركی بووە.

دابەزینی نرخی لیرەی توركی پەیوەندی بەهەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی رێژەی سوی بانكی هەیە.

هەر بەو هۆیەشەوە هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان ناجی ئیقبال پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیای لەپۆستەكەی دورخستەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا