پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگای سوڕانەوەی بەرامبەر کۆمەڵگای شاوێس، ئاراستەی سوڕانەوە بەرەو هەولێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد،” ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە ڕۆژی 16ی کانونی یەکەم، ڕێگای سوڕانەوەی بەرامبەر کۆمەڵگای شاوێس، ئاراستەی سوڕانەوە بەرەو هەولێر دادەخرێت”.
ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی سوڕانەوە بۆ ئاراستەی ناوشار، شۆفێران دەتوانن بەرزە پردی شەقامی 150 مەتری خێرا بەکاربهێنن.