پۆڵەتیک پرێس
شاری ڤاراناسی لە ئوتار پرادش لە کەناری چەتەکان، درێژترین گەشتی ڕووباری بەدرێژی 3200 کیلۆمەتر بە کەشتییەکی گەشتیاری دەستپێکرد، بەپێی ماڵپەڕی”The Pioneer”ی هیندی.
جێگای سەرنجە، کە 33 گەشتیاری سویسری یەکەم گەشتی گەشتیارییان بەناو ڕووباری گانگێس و 27 ڕووبار لە هیندستان و بەنگلادش لەسەر کەشتی MV Ganga Viles ئەنجامدا، گەشتی ڕووبارەکە 51 ڕۆژ دەخایەنێت و لەشاری دیبروگار لە ویلایەتی ئەسامی هیندستان کۆتایی دێت، ڕۆژنامەکە دەڵێت ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەڕێوەڕەسمی کردنەوەی گەشتی ڕووبارەکە لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری کردووە، ڕۆژنامەکە لە زاری سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە دەڵێت:”دەستپێکردنی درێژترین گەشتی ڕووبار لەجیهاندا لەڕێگەی پێنج دەوڵەتی هیندستانەوە سەردەمێکی نوێی گەشت و گوزاری لەکۆماردا دەکاتەوە”.
مەبەست لە گەشتە گەشتیارییە نوێیەکە ناساندنی گەشتیارانە بە کەلەپوورە دەوڵەمەند و کەلتوورە شارستانییەکانی هیندستان، پلانی گەشتەکە 50 شوێنی گەشتیاری لەخۆدەگرێت وەک پارکە نەتەوەییەکان و شارەکانی پاتنا، سەهاجانگ، کۆلکەتا، گووفاتی و داکا.