بەڤیدیۆ..ڕووناکی گوندێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەخات

پۆڵەتیک پرێس

ڕووناکی ئاسایی لە گوندی شیراکاوا-گۆی ژاپۆنی کە وەک شوێنەواری کەلەپووری جیهانی تۆمارکراوە لە ڕۆژی 15ی ئەم مانگە دەستی پێکرد.

کاتێک گڵۆپەکان لە دەوروبەری کاتژمێر 5:30ی پاشنیوەڕۆ داگیرسان، خانووە سەرنجڕاکێشەکان لەناو تەمەکاندا دەرکەوتن.

شیراکاوا-گۆ یەکێکە لە گوندە بچووکەکانی ژاپۆن کە خانووەکانی لەسەر شێوازی گاشو-زوکوری ژاپۆنیە، هەریەک لە خانووەکان شاکارێکی دەگمەنە لە هونەری دارتاشی، ئەم خانووانە بەبێ بەکارهێنانی بزمار و برغو دروستکراون و دیمەنێکی زۆر جوان و تێکەڵیان لەناویەکدا هەیە، بەپێی ئاژانسی”جیجی پرێس”، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمی زایینیەوە بە پتەوی و بەهێزی لە بنیاتناندا تایبەتمەندبووە و جیاکراوەتەوە، چونکە بەردەوام ڕووبەڕووی بوومەلەرزە دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا