دوای سەردانەكەی بۆ نەخۆشخانەیەك سودانی بڕیاری توند دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای سەردانەكەی شەوی رابردوی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی رۆژی دووشەممە 14/11/2022 فەرمانی گواستنەوەی بۆ ژمارەیەك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی كازمیەی بەغدا دەركرد.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی، ساڵح حەسناوی فەرمانی گواستنەوەی بۆ 13 كارمەندی سەر بەمیلاكی نەخۆشخانەی كازمیە بۆ دەرەوەی بەغدا دەركردوە، بەهۆی توڕەیی سەرۆك وەزیران لەسەردانەكەیدا بۆ ئەو نەخۆشخانەیە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق شەوی رابردو سەردانی نەخۆشخانەی كازمیەی كرد و توڕەیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو خزمەتەی كە لە نەخۆشخانەكە پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت و راشیگەیاند، خوا موەفەقمان نەكات بۆ ئەم خزمەتەی پێشكەشی دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا