پێنج چالاكوانی شیلادزێ‌ دوای تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان ئازاد نەكراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا ئێستا ئەو پێنج چالاكوانەی شیلادزێ كە زیاتر لە مانگێكە سزادراون و چەند ڕۆژێكیشە ماوەی سزاكەیان تەواو بووە، لە زیندانی ئاسایشی هەولێرن و نەگواستراونەتەوە بۆ چاكسازی گەوران، ئەمڕۆش پارێزەرەكەیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی دەستەی مافی مرۆڤی كرد.

بەشدار حەسەن، پارێزەری سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ رەمەزان ئەرتیسی و كارزان دزەیی سەردانی مونا یاقۆ، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی كردووە لە بارەی بەدواداچون بۆ كەیسی چالاكوانانی سزادراوی شیلادزێ كە تا ئێستا ئاسایش رەوانەی چاكسازی گەورانی هەولێریان ناكات.

وتیشی: سەردانەكەمان بۆئەوەبوو تا لە ڕێگای سەرۆكی دەستەكەوە پەیوەندی بە لایەیەنی پەیوەندار بكرێت لە ئاسایش تاكو هەر پێنچ چالاكوانی سزادراو ( نێچیر بەدیع و یوسف شەریف و مەحمود ناجی و كۆڤان تارق و ئەحمەد یوسف) رەوانەی چاكسازی بكرێن، چونكە لە دوای بڕیاری سزادانیان هێشتنەوە و راگرتنیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە.

بەشدار حەسەن ئاشكراشی كرد، سەرۆكی دەستەكە بەڵێنیدا كە بەدواداچونی جدی بكات بۆ ئەم بابەتە، وەك تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە چالاكوان و رۆژنامەنوسانی بادینان ڕێكارەكانی ئازادكردنی مەرجدارمان دەست پێكردوە بۆ ئازاد كردنی هەر پێنچ چالاكوانی شیلادزێ بەڵام تا ئاسایش رەوانەی چاكسازیان نەكات ڕێكارەكانی ئازاد كردنیان دەوەستێت هەروەك ئێستا وەستاوە.

ئەو پێنج چالاكوانە ماوەی 18 مانگە لە زینداندان، دادوەریش بڕیاریداوە بە ئازادكردنی مەرجدار ئازاد بكرێن، بەو پێیەش، لە 16 ی ئەم مانگەوە دەبوو ئازاد بكرانایە، بەڵام ئاسایش ڕێنادات بگوازرێنەوە بۆ جاكسازی بەوهۆیەوە ئازادكردنیان دوا كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا