بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە دكتۆر عەلی قەرەداغی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دكتۆر عەلی قەرەداغی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و رایدەگەیەنێت، هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان.

دەقی پەیامەكە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

برای بەڕێزمان دكتۆر عەلی قەرەداغی

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی خۆمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاڕاستە دەكەم.

هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان، یەكڕیزیی گەلی كورد و قووڵكردنەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەكاندا، كە دڵنیاین بە ئەزموونی قووڵ و لێهاتوویی خۆتان لە رابردوودا، هەوڵەكانی داهاتووشتان لەو پێناوەدا دەبێت.

خوای گەورە سەربەرز و سەركەوتووتان بكات

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا