ئۆكرانیا تاریك دادێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كیریلۆ تیمۆشینكۆ، جێگری سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ژێرخانی ئابووریی و بنكەكانی كارەبای وڵاتەكەی، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بێ كارەبا ماونەتەوە.

هەریەك لە هەرێمەكانی خمیلنیتسكی، میكۆلایڤ، ڤۆلین، چێركاسی، ریڤنی، كیرۆڤۆگراد، و ئۆدێسا لەو هەرێمانەن كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە و زۆرینەی خەڵكەكەی بێكارەبان .

جگە لە كارەبا، نەبوونی وزەی پێویست بۆ گەرمكردنەوەی ماڵان یەكێكی دیكەیە لەو كێشانەی پێشبینی دەكرێت ئەم زستانە بەرۆكی خەڵكی ئۆكرانیا بگرێت.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئۆكرانیا، لە 10 تاوەكو 20ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ سوپای رووسیا 300 هێرشی مووشەكی و درۆنی بۆ سەر وێستگەكانی كارەبای ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.

بەهۆی ئەو هێرشانەوە 30٪ی ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا وێرانبووە. هەربۆیە 20٪ی بەكارهێنانی وزە لە ئۆكرانیا كەمبووەتەوە و لانیكەم هەزار و 162 شار و گوند و ناوچە بێ كارەبا ماونەتەوە.

لە‌ 24ی شوباتی رابردوودا، شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا دەستیپێكرد و بە هۆی ئەو شەڕەوە ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا ژمارەیەك سزای دارایی، ئابووری و سیاسییان بەسەر رووسیادا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا