پۆڵەتیک پرێس
زێت تی مۆبایلی زێت تی ئی ڤۆیەج 40 پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە.
زێت تی ئی ڤۆیەج 40 پڕۆ شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 770 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833پی دایمێنسیتی810 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4550 میلی ئەمپێرە.