ئەیسۆس کۆمپیوتەرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس کۆمپیوتەرێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.

کۆمپیوتەری ئەیسۆس ڕۆگ فلۆ زێت13 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 13.4 ئینجە و توانای پیشاندانی ڤیدیۆی فۆڕ کەی هەیە، شەپۆلەکەی 120 هێرتزە، بە شوشەی گۆرێلا گڵاس داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات.

چارەسەرکەری ئەنتڵ کۆر ئای ناین12900 ئێچ و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا ئاڕ تی ئێکس3050 تی ئای تێدابەکارهاتووە، دەرچەکانی یو ئێس بی تایپ سی و یو ئێس بی تایپ ئەی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا