نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سبەینێوە نرخی بەنزین لە سلێمانی جارێكی دیكە دادەبەزێت، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانیش سلیمانیش دەڵێت، بەهۆی ئەو كارئاسانییەی لە دەروازەكان بۆ بازرگان كراوە رۆژانە بڕێكی زۆری بەنزین هاوردەی سلێمانی دەكرێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە هەموو جۆرەكانی بەنزین نرخەكەی دادەبەزێت و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی بڕێكی زۆری بەنزین.

لەلایەكی دیكەوە محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو كارئاسانییەی لە دەروازەكان بۆ بازرگانان كراوە، رۆژانە بڕێكی زۆر بەنزین هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتووشدا نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت.

محەمەد حەسیب راشیگەیاند، جیا لە بەنزینی بازرگانی، رۆژانە هەردوو جۆری بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری بە كوالێتییەكی باش لە سلێمانی دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان نۆرماڵ 75 دینار و موحەسەن و سۆپەر 50 دینار لە نرخەكانیان دادەبەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا