پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
هاوکات، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەنزیکەی دوو تا چوار پلە بەرزدەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 39 پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 31 پلەی سیلیزییە.