وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ناوبازاڕی هەڵەبجە نوێ دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم، فەرمانێکی وەزاری بۆ خەرجکردنی گوژمەیەک بە بڕی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوبازاڕی شاری هەڵەبجە تا فولکەی عومەری خاوەر دەرکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گوژمەکە بە رێژەی %100 لەسەر داهاتی فرۆشتنی زەویی روکنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەڵەبجە. و تەرخان دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوبازاڕی شاری هەڵەبجە بە ئاراستەی فولکەی عومەری خاوەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا