د.بڕیار رەشید: وەزیری نەوت رەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادكردنی بەشە بەنزینی سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بڕیاڕ ڕشیـد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: بە زارەكی ئاگاداركراینەوە كە وەزیری نـەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادكردنی بەشە بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: خۆشحاڵانە ئەمڕۆ بەزارەكی ئاگاداركراینەوە كە وەزیری نـەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادكردنی ئەو بەشە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی كە ئێستا كۆی گشتی بەنزینی نێردراو لە بەغدا بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوت 540 هەزار لیتر بەنزینـە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: بەم زووانـە بەگوێرەی بەڵێنەكانی وەزارەتی نەوت ئەو بڕە زیادكراوە بەنزینە دەگاتە سلێمانی و هەر بەپێی قسەی خودی وەزیری نەوت “ئەمە یەكەمین جارە ئەو ڕێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگای سلێمانی ترخان بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرواری 12_4_2022 سەردانی حامد زۆبەعی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری دابەشكردنی سوتەمەنی كرد، بەمەبەستی زیادكردنی بەشە بەنزینی پارێزگایی سلێمانی بریكاری وەزیر لە 12_5_2022 بە نوسراوی ژمارە 13487 ئاگاداری كردینەوە كـە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادكردنی بڕی 180 هەزار لیتر، بەڵام بەهۆی گرفتی كەمی بەرهەم و زۆری داوا لەسەر بەنزین لە پارێزگاكانی دیكە ئەوكات ئەم ڕەزامەندیە جێبەجێ نەكرا.

روونیشیكردەوە، ئێمەش بەمەبەستی بەلارێدا نەبردنی داواكەمان میدیاكانمان لێ ئاگادارنەكردەوە، بەڵام بەبێ دابڕان ماوەی زیاتر لە سێ مانگـە بەوردی و بەهێمنی لۆبی بۆجێبەجێكردنی ئەم داوایە دەكەم كەخواستی سەرجەم خەڵكی پارێزگایی سلێمانیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا