پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخی بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی و موحەسەن 75 دینار و سوپەریش 50 دینار دابەزین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، نرخی بەنزین لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزیوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، نرخی بەنزینی موحەسەن 75 دینار و بەنزینی سوپەریش 50 دینار دابەزیون.
ماوەیەکی زۆرە نرخەکانی بەنزین لە سلێمانی و شارەکانی دیکەی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەهۆیەوە شۆفێران بەردەوام ناڕەزایی دەردەبڕن و شۆفێرانی تەکسی و پاسەکانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە کرێی هاتوچۆیان لەسەر هاووڵاتیان زیادکردووە.