پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زەنجەبیل و شلیکێکی زۆردا دەگرێت، کە بۆ خواردن شیاونین.
ئەمڕۆ شەممە25ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوەدا ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکانیان دەستیان بەسەر 500 کیلۆگرام زەنجەبیل و 300 کیلۆگرام شلیکی خراپبوودا گرتووە، کە بۆ خواردن شیاونین.
ئاماژەی بەوەکرد، خاوەنەکانیان بەنیازبوون ئەوە زەنجەبیل و شلیکە خراپبووە لە بازاڕەکاندا ساغبکەنەوە.
ڕوونیشیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی زەنجەبیل و شلیکە خراپبووەکە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.