یاسین خزر: کەس نەیتوانیوە بزوتنەوەی گۆڕان تێپەڕێنێت و ئەمریکا و وڵاتان سەرسامن بە بەرنامەکەی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 13 ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت و لەوبارەیەوە یاسین خزر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان دەڵێت، “بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بووە”.

یاسین خزر پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، “بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروستبوونییەوە بزوتنەوەیەکی خۆبەخش بووە و هەمیشە لە خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە و تا ئێستاش هیچ کەسێک نەیتوانیوە ئەو بزوتنەوەیە تێبپەڕێنێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە یاسین خزر بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “هاوپەیمانان و وڵاتانی دەرەوەش فشار لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکەن کە بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان جێبەجێ بکەن، بۆنمونە کە دەڵێت دەبێت هێزی پێشمەرگە دەبێت یەک بێت یان ئاسایش یەک بێت یان کە دەڵێت دەبێت داهاتی کوردستان شەفاف بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بزوتنەوەی گۆڕان خەڵکی فێرکرد کە بە ئازادی قسەبکات و بیر لە داهاتی خۆی بکاتەوە، توانرا ئەو گۆمە بشڵەقێت کە چەند ساڵبوو بە مەندی مابووەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا