زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی بە باشترین تایبەتمەندی دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی پێدەکات.

زێت تی ئی نوبیا زێت 60 ئێس پڕۆ کێشەکەی 189.9 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی2376/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(80+12+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا