لە ئینستاگرامەوە تایبەتمەندیەکی نوێ

پۆڵەتیک پرێس

ئینستاگرام ڕێگە دەدات بە پەخشی ڕاستەوخۆ لە یەک کاتدا لە لایەن چوارکەسەوە

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئینستاگرام دەیەوێت کە بەکارهێنەرانی زیاتر بەشداری ڕاستەوخۆ بکەن، هەر بۆیە تایبەتمەندیەک زیاد دەکات بۆ کردنەوەی ڤیدیۆ ڕاستەوخۆ لە لایەن ٤ کەسەوە.

ئامانج لە کردنەوەی تایەتمەندی Live Roomsکردنەوەی دەرگایەکە بۆ داهێنان لە بواری گفتوگۆ کردن و ژەنینی موزیک و هەروەها گۆڕینەوەی زانیاری و ڕاهێنان کردن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

دەتوانیت دوای کردنەوەی کامێرای ڕاستەوخۆ کلیک لە لایڤ روومز بکەیت بۆ ئەوەی.ئەو ژوورە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بەشدار بیت لە ڕاستەوخۆکەیدا، ئینستاگرام یەکێکە لەو بەرنامانەی بەردەوام لە گۆڕانکاری و زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ دایە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک