دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەک لەسەر هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەکشەممە 3ی تەمموزی 2022 دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی کۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە شەوکەت سامی سامەڕائی پارێزەری سکاڵاکار دەڵێت، دۆسیەکە پەیوەندیی بە سیستەمی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانە لە هەرێمی کوردستان و ئەگەر ئەو بڕگەیەی هەڵبوەشێتەوە کە پەیوەندیی بە تۆمارکردنی لق و نوسینگەکانی کۆمپانیاکانەوە هەیە، ئەوا بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەبێت.

وتیشی، “بەپێی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت، بەڕێوەبەرێکی دیکە بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان لە شوێنی دیکە زیاد دەکرێت کە هەمان دەسەڵاتی هەبێت ئەمەش بۆ خودی هەرێمی کوردستان خراپە و دەبێتە هۆی دەرکردنی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی و پێچەوانەی ماددەی 93ی دەستووری عێراقە.”

ئەوەشی خستەڕوو، “ڕێنماییەکەی  وەزارەتى بارزگانیى هەرێمى کوردستان وا دەکات کێشەى یاسایی دروست بێت بە تایبەت ئەگەر کۆمپانیایەک کە لە عێراق تۆمارکراوە بیەوێت لە هەرێمى کوردستان لق بکاتەوە، بەڵام هێشتا روون نییە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەیدا بڕیار لەبارەی دۆسییەکەوە دەدات یان دوایدەخات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا