نەوت بە زیاتر لە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ماوەی چەند مانگێکە نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدان بەتایبەت کە چەند مانگێکە بەردەوام نرخەکانی نەوت لە سەروو 100 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

لە ئێستاشدا بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 111 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 105 دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزی ئاستی نرخەکانی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی هەڵگیرسانی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا