خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە ماوەی 10 رۆژدا سەردانی ئەم زانکۆیە بکەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆکەیان وەرگیراون بۆ ئەمساڵ، دەبێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا سەرجەم مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشکرایکرد، فەرمانی زانکۆیان دەرکردووە و پێویستە ئەو خوێندکارانەی وەرگیراون لە زانکۆکەیان لە رۆژی دووشەممە رێککەوتی 30-10-2023ەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ مامەڵەی تۆمارکردن ئەنجام بدەن.

فەرمانەکە پێکهاتووە لە، گۆڕینی شوێنی خوێندنی خوێندکاران، فۆڕمی راستەوخۆیی، فۆڕمی کورسی بەتاڵ، ئەو خوێندکارانەی سکاڵایان بە سیستەمی زانکۆڵاین پڕکردووەتەوە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو خوێندکارانەی وەرگیراون دەتوانن سەرەتا لە پۆرتاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیک خۆیان تۆمار بکەن و پاشان سەردانی ئەو کۆلێژ و بەشانە بکەن کە لێی وەرگیراون.

زانکۆی پۆلیتەکنیک ئەوەشی روونکردووەتەوە، خوێندکارانی وەرگیراو دەتوانن لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 30-10-2023 بۆ ماوەی 10 ڕۆژ مامەڵەی تۆمارکردن ئەنجام بدەن لەو بەشەی وەرگیراون خوێندکاران سەرەتا پێویستە لە ڕێگەی پۆرتاڵی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خۆیان تۆمار بکەن پاشان سەردانی ئەو کۆلێج و بەشانە بکەن کە لێی وەرگیراون.

ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو خوێندکارانەی گۆڕینی شوێنی خوێندنیان ئەنجام داوە بە سیستەمی زانکۆلاین پێویست ناکات سەردانی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن بەڵکو لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 30-10-2023 بۆ ماوەی 10 رۆژ سەردانی شوێنی وەرگیرانی پێشوویان دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسیە و بردنی بۆ شوێنی وەرگیراوی دووەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا