بافڵ تاڵەبانی: دەبێت ببین بە خاوەنی 45 ملیۆن کورد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دیداری گشتی  یەکێتی-دا وتی “دەبێت ببین بە خاوەنی 45 ملیۆن کورد”.

ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئایاری 2022، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دیداری گشتی یەکێتیدا ڕایگەیاند، پێویستە لە سەوز و زەرد و شین بێینە دەرەوە بەیەکەوە هەموومان ببین بە خاوەنی 45 ملیۆن کورد لە هەموو دونیا.

وتیشی، ئەگەر باشترین و ڕێکوپێکترین کۆنگرەشمان بکردایە من پێموایە، هێشتا پێویستمان بەم دیدارە دەبوو، دیدارەکە دەبێتە تەواوکەرێک بۆ کۆنگرەی یەکێتی، لەبەر ئەوەی بە یەک کۆنگرە تەواوی کێشەکان چارەسەر نابن.

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاشیگەیاند، یه‌كێتى ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 8ی تەمموز هه‌نگایان بۆ پێشه‌وه‌ ناوه‌و به‌رده‌وام دەبن وتیشی یه‌كێتى ئه‌زبه‌نى ئه‌زبه‌نى بۆ كه‌س ناكات‌و خاوه‌نى سیاسه‌تى خۆیه‌تى.

ئاماژەی بەوەشدا، حەز بەوە ناکات بڵێن یەکێتی تازە، بەڵکو دەیەوێت ببێتەوە بە یەکێتیەکەی مام جەلال شان بە شانی کادرە کۆنەکانی یەکێتی و سود وەرگرتن لە ئەزموونیان.

سەبارەت بە پرسی نەوت و غازیش وتی، لە سیاسەتی نەوت ڕازی نیم و قازانجی نەوتی هەرێم 60 %ی نەوت بۆ كۆمپانیاكانە و دەوڵەمەند كردنیانە، كەچی لە عیراق بەپێچەوانەیەوە 36% ی بۆ كۆمپانیاكانە، دەبێت سیاسەتێکی دروستمان بۆ غاز هەبێت و داهاتی غاز بۆ خزمەتی خەڵک بەکار بهێنرێت، بۆیەو ڕازی نیم بنێردرێتە دەرەوە.

سەبارەت بەوەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتی، یەكێتی كاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی هەرێمیش بەڵام دوای ئەوەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراقمان وەرگرت.

وتیشی، نە ئەمریکا نە ئێران ناتوانن بە کورد بڵێن نا، دەبێت بەیەکەوە لە هەر چوارپارچەی کوردستان سیاسەت بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا