پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی چوارشەممە 29ی ئادار، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە پەیجی خۆی لە تێلیگرام ڕایگەیاند، سبەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیر تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی نێودەوڵەتی و ناوچەی دەکەن وەک، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی سوریا و بابەتەکانی پەیوەست بە دەریای قەزوین، بارودۆخی ئەفغانستان، یەمەن، قەوقاز و کەنداوی عەرەب.
ڕوونیکردەوە، سەرباری هەموو ئەو بابەتانە یەکلاکردنەوەی پرس و ئاسایکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست دوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکان.