كوێستان محەمەد: خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ توشبوانی ئۆتیزم دەچێتەبواری جێبەجێكردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: ئەنجامدانی پشكنین و چارەسەر كردنی توشبوانی ئۆتیزم بێبەرامبەر دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هاتووە، دوابەدوای نوسراوی ژمارە( 220413) لـە ڕێكەوتـی (17ـی4ـی2022 ) وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە واژووی كوێستان محەمەد ،وەزیری كاری لەسەرەو ئاراستەی وەزارەتی تەندوستی كراوە و پاشان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە ، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ توشبوانی ئۆتیزم.

ئەوەشهاتووە، بڕیارەكە بووەتە هۆی دڵخۆشی خانەوادەی توشبوانی ئۆتیزم.

كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند: ئەوان ئەم بڕیارە بە بەرپرسیارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەزانن بەرامبەر بە دابینكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی بۆ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم ، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەكانیان بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەماهەنگ دەبن تاكو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزاریە تەندروستییەكان سوودمەندبن.

وتیشی: وەك وەزارەتی كار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە سنوری‌ پارێزگاكان بەردەوام دەبن لەسەر كارو خزمەتیان بۆ كەمئەندامان و هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و بڕیاری ئەنجامدانی پشكنین و چارەسەر كردنی توشبوانی ئۆتیزم بێبەرامبەر دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و هەوڵی دابین كردنی خزمەت گوزاری پزیشكی بێ بەرامبەر بۆ هەموو هاوڵاتیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا