نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 123 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 123 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 122 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماوەی چەند مانگێکە نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدان، هۆکاری ئەمەش بەشێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جەنگەی ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا