ئاماری نوێی قوربانییانی کەرتی ‌‌غەززە راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندرووستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی جەنگەوە زیاتر لە 33 هەزار فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون.

رۆژی هەینی 12-4-2024، وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە 33 هەزارو 545 کەس کوژراون و 76 هەزار و 94 کەسیش بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.

لە بەرەبەیانی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، هەزاران چەکداری حەماس هێرشیانکردە سەر چەندین خاڵی سنووری نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و پشتوێنی پۆڵاینی ئیسرائیلیان بەزاند و چوونە ناو شارەکان و هەزاران مووشەکیان بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقاند.

لەو رۆژەدا چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس ”گەورەترین هێرشی 75 ساڵی رابردوو”یان کردە سەر ئیسرائیل تەنها لە رۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی لە ناوچە سنووریەکانی نێوان هەردوو وڵات کوژران کە رێژەیەکی زۆریان هاوڵاتیی مەدەنی بوون.

هاوڵاتییانی ئیسرائیل رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم بە ”ترسناکترین رۆژ” لە مێژووی ئیسرائیل ناودەبەن و پێیانوایە شکستێکی گەورەبوو بەر شکۆی سەربازیی ئیسرائیل کەوت.

ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشەکانی چەکدارانی حەماس، ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین’ـی دژی چەکدارەکان راگەیاند و بەڵێنی ‘ریشەکێشکردنی حەماس’ـی دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا