پۆڵەتیک پرێس
هاوینی 2022 شایەتحاڵی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای خنکێنەرە و ڕۆژ بە ڕۆژ شتەکان قورستر دەکات بەتایبەتی لە هیندستان.
دوای ئەوەی پلەی گەرما 46 پلەی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە تێپەڕاند بەجۆرێک خەڵک ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە، لەو کەش و هەوایەدا پیاوێک نان لەسەر کورسی دانیشتنی پاسکیلەکەی دروستدەکات و دەیبرژێنێت.
ڤیدیۆکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە کاتێک پیاوێک لە حەیدەر ئەباد نانی هیندی بەناوبانگ لەسەر کورسی پاسکیلەکەی دروستدەکات، ڤیدیۆکەش پلەی گەرمای زۆری ناوچەکە و ناڕەحەتی خەڵکەکەی دەخاتەڕوو.