بە ڤیدیۆ..نیشتنەوەی فڕۆکەیەک مەلەوانەکان دەترسێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی فلۆریدا، لە کاتی نمایش کردندا بۆووە هۆی ترس بۆ ئەو خەڵکانەی لە کەنار دەریاکە بوون و مەلەیان دەکرد.

دیەمەناکان ئەوەیان نیشاندا، کە فڕۆکەکە لە کاتی نمایشی ئەمریکیدا بەرەو دەریاکە دەیویست بنیشێتەوە خەڵکەکە ترسان و لە هەمان کاتدا گرتە ڤیدیۆیان تۆمار کرد، بەهۆی ئەوەی لە ناوخەڵەکەکدا نیشتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئەو کەسانەی لە کەنار دەریا دانیشتوون و مەلەوانی دەکەن، ترسیان لێنیشتووە بە هۆی ئەو کێشانەی یەتە ڕێیان و ئەو ڕووداوانەی بە هۆی فڕۆکەکانەوە ڕوویان داوە.

خەڵکەکە دوای ئەوەی زانیان فڕۆکەکە بەرەو نقوم بوون دەچێت هەوڵی ڕزگار کردنی فڕۆکەوانەکەیان دا، تاوەکو نقوم نەبێت بەرەو لمەکانی سەر کەنارەکە ڕایان کێشا.

لە ڕاپۆرتەکاندا دەرکەوت، فڕۆکەکە لە کاتی نمایشێکی سەربازیدا لە ئاسمانی ویلایەتی فلۆریدا، بڕیاری نیشتنەوەی لە ناکاوی داوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک