پۆڵەتیک پرێس
چێشتخانەیەکی ژاپۆنی بەناوی “ئاساهیا” ڕایگەیاند داواکاری تایبەتی کڕیارەکان گەیشتووەتە 30 ساڵ، ئەمەش بەهۆی داواکاری زۆر بۆ ژەمی بەناوبانگی چێشتخانە بەناوی ” پارچە گۆشتی مانگای کریسپی”.
چێشتخانەکە ئەوەی خستەڕوو ئەو خواردنە تایبەتەیان خواستێکی زۆری لەسەرە بەجۆرێک دواکاری تایبەتی کڕیارەکان دەگاتە 30 ساڵ، ئەم چێشتخانەیە لەساڵی 1918 کراوەتەوە و ژەمەکان لە گۆشتی مانگا ئامادەدەکات.
چێشتخانەکە تەنها یەک ژەمە خواردنی بەناوی “پارچە گۆشتی مانگای کریسپی” هەیە و داواکاری لەسەر ئەو ژەمە بەشێوەیەکە ئەگەر ئەمڕۆ داوای بکەیت ئەوا دوای 30 ساڵ پێتدەگات، ژەمە خۆراکیەکە لە پارچەیەک گۆشتی مانگای کریسپی پێکهاتووە و نرخەکەی 2700ین ی ژاپۆنییە کە دەکاتە نزیکەی 20.68 دۆلار.