کردنەوەی ناوچەیەکی مێژووی بەڕووی یەک گەشتیاردا

ئەم بابەتە 79 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە مانگی ئازاری رابردوو، کاتێک زۆرێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخران، گەشتیارێکی یابانی بەمەبەستی چێژبینین لە قەڵا دێرینەکانی پیرۆ کە زیاتر لە پێنج سەدەیە بنیادنراون بەرەو پیرۆ لە ئەمریکای باشور گەشتی کرد.

بەڵام کاتێک گەیشتە پیرۆ ئاواتەکەی نەهاتەدی و بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەتەنیا لە باشوری ئەمریکادا مایەوە ئەوەش وای لە پیرۆ کرد بەتەنیا بڕیارێک بۆ ئەو گەشتیارە دەربکات.

لەدوای حەوت مانگ چاوەڕوانیکردن، پیرۆ بڕیاریدا شوێنەواری ماچیوبیچۆ بەتەنیا بۆ ئەو گەشتیارە یابانییە بکاتەوە.

ئالیکساندرۆ نیرا وەزیری رۆشنبیری پیرۆ رایگەیاند، چوونەژوورەوەی جێسی تاکایاما بۆ ئەو ناوچە مێژووییە بە داواکارییەکی تایبەت بووە، نیرا وتی: تاکایاما بە خەونی بینینی ئەو شوێنەوارە مێژوویەوە هاتووە بۆ پیرۆ، بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ یابان خەونەکەی بەدیهێنا.

جێسی تاکایاما لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا بووە یەکەم گەشتیار کە توانی سەردانی ناوچەی شوێنەواری ماچیوبیچۆ لە پیرۆی باشوری ئەمریکا بکات، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچاری کرد بۆ ماوەی چەند مانگێک لەو ناوچەیەدا بمێنێتەوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک