وەزارەتی تەندروستی هەرێم ماوەی دەوام کەم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕێگەی نوسراوێکی فەرمیەوە بڕیاریدا، کاتەکانی دەوام کردن لە مانگی ڕەمەزاندا کەم بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسان وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاریدا، ماوەی دەوام کردن لە مانگی ڕەمەزاندا لە سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی تەندروستی کەم بکاتەوە، ماوەکەش یەک کاتژمێرە.

هاوکات تا ئێستا بڕیاری کەمکردنەوەی دەوام لە دام و دەزگاکانیتر نەدراوە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا هەر وانەیەک پێنج خولەک لە ماوەکەی کەم بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا