دوو مووشەك ئاڕاستەی هێزەكانی ئەمەریكا كران

ئەم بابەتە 20 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند، دوو موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین كراوە كە ئێستا هێزەكانی ئەمەریكای تێدا نیشتەجێیە.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، دوو موشەكەكە لە گوندی ئەبو عاسی كەوتووەتە خوارەوە كە بنكەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدایە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

هێرشەكان بۆ سەر بارەگای هاوپەیمانان لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 7ی نیسان دیالۆگێكی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەڕێوەبچێت.

پێشتریش چەندینجار بارەگاو بنكەكانی هێزەكانی ئەمەریكاو هاوپەیمانان لەعێراق بەتایبەت لەپارێزگای سەڵاحەدین لەرێگەی موشەكەوە كراونەتە ئامانج.

ئەمریكاو هاوپەیمانان بەردەوام گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران بەهۆكارو ئەنجامدەری ئەو هێرشانە ناودەبەن، بەڵام لە ماوەی رابردودا بەرپرسانی ئەمنی ئێرانی رەتیانكردەوە لە پشت ئەو هێرشانەوە بن كە لە عێراق دەكرێتە سەر بنكەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک