پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
مۆبایلی مۆتۆرۆلا فرۆنتێر کێشەکەی 193 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، بەشوشەیەکی تایبەت داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات.
چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، سێ کامێرای سەرەکی لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(194+50+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.