دووەم بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، “بڕیارەكەمان لەبارەی نادەستوریبوونی یاسای نەوت‌ و غازی هەرێمی كوردستان، پشتی بەستووە بە حوكمی ماددەكانی (110-111-110-115-121-130)ی دەستوری كۆماری عێراقی ساڵی 2005”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “پێشتریش بە هەمان ناوەڕۆكەوە یەكێك لە دادگاكانی ئەمریكا لەم كەیسەدا لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوتی عێراق‌ و دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڕیاریداوە”.

وتیشی، “كاتێك حكومەتی هەرێم لە دادگاكەی ئەمریكا داوای تێهەڵچونەوەی كردووە، بەهۆی ئەوەی دانی ناوە بەوەدا نەوتەكەی گواستراوەتەوە بۆ ئیسرائیل‌ و لەوێ بەتاڵكراوە، بەهانەكەی لاواز بووە‌ و دادگا لەدژی هەرێم بڕیاریداوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بەرژەوەندی باڵای عێراق‌و گەلەكەی وایكردووە سكاڵاكەی ساڵی 2012ی تایبەت بە نەوتی هەرێم، یەكلابكەینەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم دانیشتنی ئەنجامدا و بڕیاریدا لەبارەی ئەوەی، نەوت و غازی هەرێم بەشێوەیەکی نادەستووری فرۆشراوە کە لە دەرەوەی دەستووری عێراقدایە و دەبێت لێکۆڵینەوە و وردبینی لەو دۆسیەیەدا بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا