بۆ تەندروستی ددانەکانت لەم خواردنەوانە دووربکەوەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

تەندروستی ددانەکان ئەرێکی زۆری پێویستە، چونکە لەکاتی دروستبوونی کێشەکانی ددان و هەبوونی ئازارێکی زۆر خاوەنەکەی بێزاردەکات، لەهەندێک حاڵەتی قورسیشدا لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی ددان.

بەشێوەیەکی گشتی خواردن و خواردنەوەکان گاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی ددانەکان هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”الوگن”، هەندێک لە پزیشکەکان ئاشکرایان کردووە بەردەوام خواردنەوەی شەربەتی پڕتەقاڵ، لیمۆ، سندی، چا، قاوە، خواردنەوە گازی و کهولیەکان یان هەر شەربەتێکی دیکەی مزرەمەنیەکان زیان بە مینای ددان دەگەیەنن و دەبنە هۆی خورانی مینای ددان.

Три витаминизированных коктейля для осени. Забудьте о витаминах в таблетках  | Magical Skin | Яндекс Дзен

بەشێک لە پزیشکانی پسپۆڕ لە ئۆسترالیا باس لەوە دەکەن ئەو ترشانەی لەناو شەربەتی مزرەمەنیەکاندا هەیە دەبنە هۆی لەدەستدانی مینای ددان، ئەوەش هۆکارێکە بۆ زەردبوونی ڕەنگی ددان و هەستیاربوونی، لەگەڵ ئەوەشدا لاوازبوونی مینای ددان هۆکارێکی سەرەکیە بۆ هەستیاری و کلۆربوونی ددانەکان، بۆیە باشترە ئەو خواردنەوانە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێنەوە و زیادەڕەوی تێدانەکرێت ، بۆئەوەی ددانەکان بە تەندروستیەکای باش بمێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا