عێراقییەكان پارەكانیان زیندانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید

لەماوەی چەند دەیەی رابردودا، عێراقییەكان بەهۆكاری جیاجیا خۆیان لە دانانی لە بانكەكان بەدوور گرتووە، بەمەش زۆرینەی نەختینەی دراوی عێراقی لە دەرەوەی بانكە حكومی و ئەهلییەكانن، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی.

 

دوای دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، عێراق بووە زمانحاڵی قەیرانێكی گەورە لە نەختینەی دراو، هەر ئەوەش بووەهۆی دروستكردنی ئاستەنگ لەدابینكردنی موچەی فەرمانبەران و خەرجی بەكاربردن.

 

لەگەڵ نەبوونی بڕیاری پەسەندكردنی بودجەی دارایی ساڵی ٢٠٢٠ دا، حكومەت بەرەو قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی لەبانكەكان هەنگاوی نا ئەوەش لەدوای ئەوەی پەرلەمان بڕیارێكی لەبارەی رێگەپێدانی قەرزكردن بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەركرد، بەڵام لە بنەڕەتدا بانكەكەن بەدەست كەمی نەختینەی دراوەوە دەیانناڵاند، بەوهۆیەشەوە بانكی ناوەندی عێراق داوای لەهاوڵاتیان كرد لەبری ئەوەی پارەكانیان لە ماڵەوە یاخود لە كۆمپانیاكاندا بپارێزن، بیانبەنە بانكەكان.

 

عێراقییەكان بەهۆكاری جیاجیا خۆیان لە دانانی پارە لە بانكەكان بەدوور گرتووە

زۆرێك لەبەرپرسان و شارەزایانی عێراق، نەبوونی متمانەی هاوڵاتیان بە بانكەكانی وڵاتەكە بۆ چەند هۆكارێك دەگێڕنەوە، لە دیارترینیان، هەژاری ژێرخانی ئابووری سیستمی بانكییە بەهەموو جۆرەكانیەوە كە بووەتە هۆی كەمكردنەوەی متمانەی عێراقییەكان، سەرباری ئەوەش وڵاتەكە ٨٦ بانكی حكومی و ئەهلیشی تێدایە.

 

ئەحمەد حەمە ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، بانكەكانی عێراق نەیانتوانیووە بەشداری بە هاوڵاتیان بكەن لە بنیادنانی ژێرخانی ئابووری ئەوەش بەهۆكاری خراپی سیستمی بانكی و نەبوونی گرەنتی پابەندبوونی ئەو بانكانە بەرامبەر هاوڵاتیان.

 

ئاشكراشیكرد، یەدەگی دراوی چاپكراو لەبانكی ناوەندی عێراق بەبڕی ٨٠ ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و بەگوێرەی قەبارەی ئاڵوگۆڕەكان بە ٣٨ بۆ ٤٠ ترلیۆن دیناری عێراقی دەخەمڵێنرێت، كەچی كەمتر لە نیوەی ئەو ژمارەیەی كۆتایی لەناو بانكە حكومی و ئەهلییەكاندا بوونیان هەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە بازرگانان و هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا پارێزگاریان لێدەكەن.

هێشتا هەموو عێراقییەكان مامەڵە بە دراوی چاپكراوەوە دەكەن و سیستمی دراوی ئەلیكترۆنیان بەدەست نەگەیشتووە

 

هاوكات هیمام شەماع شارەزای ئابوری باس لەوەدەكات، ئەو كێشانەی سیستمی بانكی عێراق پێوەیان دەناڵێنێت كۆنن و بۆماوەیین و چەندین دەیەیە بوونیان هەیە، بەجۆرێك ئەو بانكانە تائێستا پێشكەوتنێكی ئەوتۆیان بەخۆیانەوە نەبینیووە تەنانەت نەگۆڕدراون بۆ سیستمی بانكی ئەلیكترۆنی.

 

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەمیشە چالاكی راكێشانی پارەی كاش لە عێراقدا لە ڕێی لقە بانكییەكان و لەكاتی دەوامی فەرمیدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە دوچاری عێراقییەكان دەبێتەوە ئەگەر پارەكانیان لە بانك دابنێن.

 

١٧ ساڵ بەسەر كرانەوەی عێراق بەڕووی ئابووری جیهاندا تێپەڕیووە، كەچی هێشتا هەموو عێراقییەكان مامەڵە بە دراوی چاپكراوەوە دەكەن و سیستمی دراوی ئەلیكترۆنیان بەدەست نەگەیشتووە.

 

لە عێراقدا كێشەی زۆر لە سیستەمی بانكیدا هەیە، هەروەك لە كاتی كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار لەلایەن داعشەوە، بانكەكانی ئەو پارێزگایانە دوچاری داخستن هاتن و ئەو كەسانەش كە پارەیان لە بانكەكان دایاننابوو، سامانەكانیان بۆ نەگەڕێندرایەوە.

نەبوونی متمانەی هاوڵاتیان بە بانكەكانی وڵاتەكە بۆ چەند هۆكارێك دەگێڕنەوە، لە دیارترینیان، هەژاری ژێرخانی ئابووری سیستمی بانكییە

لەلایەكی دیكەوە، لە چەند مانگی رابردوودا، ئیدارەی ئەمریكا سزای بەسەر هەندێك لە بانكە عێراقییەكاندا سەپاند بەهۆی مامەڵە ئابوورییەكانیانەوە لەگەڵ ئێران، هەر ئەوەش وایكرد بانكی ناوەند دەست بگرێت بەسەریاندا و هەژمارەكانیان سڕ بكات.

 

ئەحمەد حەمە ڕەشید ئاماژە بەوە دەكات، زۆربەی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لەلایەن كەسایەتی و پارتی سیاسیەوە خاوەندارێتی دەكرێن، هاوكات، بەهۆكاری نەبوونی یاسایەك كە رێگری بكات لە لەناوچوونی سامانی ئەو كەسانەی هەژماری بانكیان هەیە، ئەگەر هەیە هەر ساتێك ئەو كەسانە موڵك و سامانەكانیان لەدەست بدەن.

 

ئەم بابەتە لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی جەزیرەوە وەرگیراوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا