لەبارەی ئاردی ئاشەكانی كوردستان دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەنمەی لە سایلۆكانی هەولێر هەیە و كراوەتە ئارد، هیچ كێشەیەكی نییە و تاقی كراوەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا، هاوڵاتیان گلەییەكی زۆریان لەو ئاردەهەبوو، كە مانگانە لەرێگەی ئاشەكانی هەرێمە دەهاڕدراو دواتر بەهاوڵاتیان دەدرا، وەزارەتی بازرگانیش بەدواداچونی بۆ ئەو كێشەیەكردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021، وەزارتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “ئەو ئاردەمان تاقی كردووەتەوە کە مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشمان كردووە”.

لەراگەیەندراوەكەدا دڵنیایی بەهاوڵاتیان دراوە، بەوەی دوای تاقی کردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە ئاردەکە بەپەسند راگەیەندراوە و هیچ كێشەیەكی نییە.

May be an image of ‎text that says "‎جمهورية العراق وزارة التجارة الشركة العامة لتصنيع الحبوب محافظة مطجنة أربيل بيتواته طحين. کفم‎"‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا