لە بەغدا چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەی مەنسور کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا لە ناوچەی مەنسور لە بەغدای پایتەخت کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، سێ موشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی مەنسور کراون، کە یەکێکیان لە نزیک نەخۆشخانەی مانگی سور و دانەیەکی دیکەشیان لە نزیک پەرژینی دەرەکی بانکی ئابووری و سێیەم موشەکیش لە سەرەتای شەقامی زەیتون کەوتوونەتە خوارەوە و بوونەتەهۆی تەقینەوە.

بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، موشەکەکان زیانی گیانییان دروست نەکردووە، تەنیا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و چەند شوێنێک کەوتووە.

پێشتریش چەند شایەتحاڵێک باسیان لەوەکرد، گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە لە دەوروبەری کەرخ لە بەغدا و بەدیاریکراویش لە ناوچەی مەنسور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا